شه‌پۆلێـکی به‌فربارین و بایه‌کی به‌هێزی زستانه ناوچه‌کانی باکوری خۆرئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کوتاوه‌ته‌وه و تا ئاستی ئاژنۆیه‌ک به‌فری به‌سه‌ر شاره‌کانیدا باراندووه و به هه‌زاران له گه‌شتیارانی جه‌ژنی کرسمسی له نێو فه‌رۆکه خانه‌کاندا گیریان خواردووه و گه‌شتی زه‌مینیشی ئیفلیچکردووه و ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی جموجوڵ و چالاکی فره‌ی پشووی کۆتایی هه‌فته‌یه.
به‌فربارینه‌که رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو هه‌موو ناوچه‌کانی کاناری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه و به درێژایی دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ر به‌رده‌وام بوو و ناوچه‌ی شاری نیویۆرکی به سه‌ختی گرته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به به‌رزایی 74 سانتیمه‌تر به‌فر له باکوری نیوجێرزی باریوه و هه‌روه‌ها 60 سانتیمه‌تر به‌فه‌ر له نیویۆرک باریوه.
ئه‌وه‌ی زیاتر ره‌وشه‌که‌ی خراپتر کردووه ئه‌و بایه به‌هێزه‌یه که خێراییه‌که‌ی پتر له 100 کیلۆمه‌تره له یه‌ک کاتژمێرداو به‌فره‌که به نیو جاده و بانه‌کاندا ده‌بات و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر ریگه‌کانی ئاسنین فڕۆکه خانه‌کانیدا.