وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر ئەو توندوتیژیـیەی لە نزیک شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتنی پایتەخت ڕوویدا کاتێک پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا و هێزی تایبەتی تورکی پەلاماری ئەو خۆپیشاندەرانەیان دا کە لە دژی سەرۆکی تورکیا لەوێ گردبووبوونەوە. لە ئاکامدا 11 کەس برینداربوون، لەوانە پـۆلیسێک.
ئێمە نیگەرانین لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی ئێوەرای سێشەممە ڕوویان دا لە نێوان خۆپیشاندەران و ئەندامانی ئاسایشی تورکی. توندوتیژی هەرگیز وەڵامێکی گونجاو نیـیە بۆ ئازادی ڕادەربڕین، وە ئێمە پشـتیوانی لە مافەکانی خەڵک بۆ ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لە هەموو شوێنێک دەکەین.
ئێمە نیگەرانیـیەکانی خۆمان بە توندترین شێوە دەگەیەنینە حکومەتی تورکیا.