Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت متمانەی تەواوی بە جێف سێشنزی وەزیری داد هەیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە ڕۆژنامەنوسانی وت متمانەی تەواوی هەیە بە جێف سێشنزی وەزیری داد لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت ساڵی پێشوو سێشنز کۆبوونەوەی ئەنجامدابێت لەگەڵ دیبلۆماتکارێکی ڕوسیادا.

سێشنز گەورەترین کاربەدەستی یاسایە لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا و واشنتن پۆستیش لەسەر زاری کاربەدەستانی وەزارەتی دادەوە بڵاویکردەوە کە سێشنز ساڵی پێشوو دوو جار قسەی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیادا کردووە و ئەمەی ئاشکرا نەکردووە کاتێک لە دانیشتنی پێدانی پۆستەکەیدا پرسیاری لێکراوە سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ پەیوەندییەک هەبووە لەنێوان هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ و کاربەدەستانی روسیا یاخود نا.

وتیشی یەکێک لە گفتوگۆکان گفتوگۆیەکی تایبەت بووە لەنێوان سێشنز و سێرگێی کیسلیاکی باڵیۆزی ڕوسیا لە ئۆفیسی سێشنز کاتێک کە ئەندام بووە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG