Accessibility links

ئەندامانی ئەنجومەنی سینات ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک پێشکەش دەکەن بۆ توندکردنی سزاکانی سەر ئێران


کۆمەڵێک لە ئەندامانی هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دیاری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیان تێدایە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد بۆ توندکردنی سزاکانی سەر ئێران بەهۆی تاقیکردنەوە موشەکی باڵیستی و چەند چالاکییەکی تر.

پڕۆژە یاساکە لەلایەن 14 ئەندامی دیموکرات و کۆماری دانراوە و تیایدا هاتووە دەبێت سزا بخرێتە سەر هەر کەسێک کە پەیوەندیی هەیە بە پڕۆگرامی موشەکی بالیستی ئێرانەوە و ئەوانەشی کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

هەروەها پڕۆژە یاساکە داوا لە سەرۆک دەکات کە دەست بگرێت بەسەر موڵکی هەر کەسێک یان هەر لایەنێک کە بەشدار دەبێت لە هەندێک چالاکی دیاریکراودا کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی یاسای قەدەغەکردنی چەک کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەپێنراوە بەسەر ئێراندا.

پێشتر ئێران ئاماژەی بەوەدابوو کە پڕۆژە یاساکانی سزا سەپاندن بەسەر ئێراندا دەبێتە هۆی نەهێشتنی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئۆباما پێشتر کردبووی.

سیناتۆری دیموکراتەکانیش ڕۆبەرت مێنیندێز کە بەشداربوو لە داڕشتنی پڕۆژە یاساکەدا لەگەڵ سیناتۆری کۆماری بۆب کورکەر کە سەرۆکی لیژنەکەیە وتی پڕۆژە یاساکە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە پەیوەندی نەبێت بە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەوە.

هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتیشی " بە وردی کارمان کردووە بۆ ئەوەی هیچ بەندێک کاریگەری کرداری نەبێت لەسەر ڕێکەوتنەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG