ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا سەرکۆنەی چالاکییە ئەلیکترۆنییە خراپەکانی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا دەکات دژی ئەڵمانیا و چیک و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر وتی " ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشی هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان و بەرزڕاگرتنی یاسای نێودەوڵەتییەوە، بە ژینگەی ئەلیکترۆنیشەوە. داوا لە ڕووسیا دەکەین ئەم چالاکییە ئەلیکترۆنییە خراپە ڕابگرێت و پابەندی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی بێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز