وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ نیازی نیـیه هێرشه‌کانی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له پاکسـتان ڕابگرێت و ده‌ڵێت ئه‌وه مافی خۆیه‌تی ڕێبه‌رانی تێرۆرست بکاته نیشـانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان، لیۆن په‌نێتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا داکۆکی له‌و هێرشانه کرد و گوتی واشنتن هه‌میشه زۆر به ڕوونی گوتویه‌تی به‌رگری له خۆی ده‌کات. گوتیشی ئه‌و هێرشانه هه‌روه‌ها به قازانجی خه‌ڵـکی پاکسـتانیش ده‌که‌ونه‌وه که زۆر جار ده‌بنه نیشـانه‌ی ئه‌و تێرۆرسـتانه.
به‌ڕێز په‌نێتا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی کۆشـکی سـپی پشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا پـێده‌چێت که‌سی دووه‌می ئه‌لقاعیده ئه‌بو یه‌حیا ئه‌لیبی به هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ناوچه‌ی وه‌زیرسـتانی باکوری باکسـتاندا کوژرابێت. کۆشـکی سپی گوتی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا کوژرانی ئه‌لیبی پشـتڕاستکردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هێرشه‌ی به گورزێـکی گه‌وره له دژی ئه‌لقاعیده دانا.