دادگایه‌کی پاکستانی بڕیاری دا پـۆلیس ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له ده‌ستگیرکردنی دیپلۆماتێکی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌ی به لایه‌نی که‌م هه‌شت ڕۆژی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانبارکراوه به کوشتنی 2 که‌س.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له پاکستان کردووه که ئه‌و دیپلۆماته ئازاد بکات که به ڕایمه‌ند ده‌یڤس ناسراوه، و ده‌ڵێت ئه‌و پارێزگاری دیپلۆماتی هه‌یه و به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی له شاری لاهور ده‌ستگیرکراوه، ئه‌و شوێنه‌ی که ته‌قه‌کردنه‌که تیایدا ڕوویدا.
کاربه‌ده‌ستانی باڵیۆزخانه‌که ده‌ڵێن دێڤس گوایه به‌رگری له خۆی کردووه له میانه‌ی هه‌وڵێکی تاڵانکردندا له‌لایه‌ن 2 پیاوه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن دێڤس به ده‌مانچه‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی له دوو پیاو کردووه‌و پاشان گیانیان له ده‌ستداوه. و که‌سی سێیه‌میش که‌وتۆته به‌ر ئۆتۆمبێلی کۆنسۆلییه‌که له کاتی ته‌قه‌کردنه‌که‌دا.
دێڤس له 27 مانگی یه‌که‌وه ده‌ستگیرکراوه‌و ڕووبه‌ڕووی تاوانی کوشتنی دوو که‌س بۆته‌وه. بڕیاره له 11 ی مانگی دوو دادگاییه‌که‌ی ده‌ستـپێبکاته‌وه.