کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی و پاکسـتانی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له واشنتن کۆده‌بنه‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردن به قۆناغی سێهه‌مینی دایه‌لۆگی سـتراتیژی که له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن و هاوکاره پاکسـتانیـیه‌که‌ی شا مه‌حمود قوره‌یشی ڕێبه‌رایه‌تی وتووێژه‌کان ده‌که‌ن که سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی داهاتوو بۆ پاکسـتان دابین بکات، بۆ یارمه‌تیدانی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی خراپـکاران له سه‌رانسه‌ری سـنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان.
ئه‌و یارمه‌تیـیه وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی ئاساییکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی به‌هۆی دواترین هێرشه‌کانی ناتۆ و له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان به‌دی ده‌کرێت.