جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم کۆبۆوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ کۆتایی‌هێنان به چه‌قینی وتووێژی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان.
له میانه‌ی دیداره‌که‌یدا به‌ڕێز ناتانیاهو به جۆرج میچڵی گوتووه ئه‌و به هیوای کارکردنه له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له پـێناو به‌ره‌وپـێشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پـێشـتر جۆرج میچڵ له‌گه‌ڵ ئێهود باراکی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش کۆبۆوه، به‌ڵام هیچ له‌و باره‌یه‌وه ئاشـکرا نه‌کراوه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ڕێز میچڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس له که‌ناری خۆرئاوا کۆبـبێته‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی جۆرج میچڵه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست له پاش کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له واشنتن.
جێی ئاماژه‌یه ئیسرائیل وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی نیگه‌ران و توڕه کرد کاتێـک حکومه‌ته‌که‌ی بنیامین ناتانیاهو پـلانێـکی بۆ بنیادنانی 1600 خانووبه‌ره‌ی نوێی له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات ڕاگه‌یاند که هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن بۆ ئیسرائیل بوو.