کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه وه‌ڵامی به کرده‌وه ده‌داته‌وه به مانۆڕ و ڕاهێنانی ده‌ریایی که به‌رنامه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور دیارکراوه و یه‌کشه‌ممه له ده‌ریای ژاپـۆن ده‌سـتپـێـده‌کات.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه نوێترین ڕووداوی شه‌ڕه قسه‌یه که ته‌می خسـتۆته سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی یه‌کێتی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا که له هانۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن، کۆریای باکوری به ڕژێمێـکی دوره په‌رێز و شه‌ڕخواز که تێکه‌ڵاوی هه‌ڵمه‌تی ڕه‌فتاری هانده‌رانه و مه‌ترسیدار ناو هێنا. ئه‌و پـێشـتر گه‌مارۆی ئابوری نوێشی به دژی پـیۆنگ‌یانگ ڕاگه‌یاندبوو.
ده‌مڕاسـتێـکی کۆریای باکوری ڕه‌خنه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی هانۆی گرت و گوتی مه‌شق و مانۆڕه‌که هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌ردارێتی وڵاته‌که‌ی و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی دیپـلۆماسی شه‌ڕی گه‌می جه‌نگی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه. ئه‌و گوتیشی وه‌ڵامی له‌شـگری ده‌درێتن به دژی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـکرخوازی ئه‌مه‌ریکا.
له هه‌مان ده‌م ئه‌فسه‌رانی له‌شـکری کۆریای باکور و ئه‌فسه‌رانی سه‌رکردایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دوو‌هه‌م گه‌ڕی گفتوگۆکانیان ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به نوقمکرانی کوشـنده‌ی که‌شـتی جه‌نگی کۆریای باشور.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆتایی ڕۆژ و له پاش گفتوگۆکان بڵاوکراوه‌یه‌ک ڕابگه‌یه‌نێت.