باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بنیامین نه‌تانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن جیاوازی و ناکۆکیـیه‌کانی ڕاوبۆچوونه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێـگه‌ی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ردوو ڕابه‌ران تێبینیان له‌و باره‌یه‌و دا، ئه‌مش دوای سـازدانی وتووێژی دوێنێـیان له کۆشـکی سـپی. به‌ڕێز نه‌تانیاهو گوتی ئیسرائیل ده‌خوازێت سـازش له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا بکات، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینیـیان داوه.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ئیسرائیل ڕازی نیـیه به سـنووری به‌ر له جه‌نگی شه‌ڕی ڕۆژی سـاڵی 1967 ، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوودا پـێشـنیازی ئه‌وه‌ی کرد ئیسرائیل به مه‌رج تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سـنووری به‌ر له جه‌نگی سـاڵی 1967 بکات.
له لایه‌کی تره‌وه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌سـتبه‌کار ده‌بن له‌مه‌ڕ پـلانه‌کانیان په‌یوه‌ست به هه‌وڵدانیان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی دان‌پـیادانانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیان له که‌ناری خۆرئاوا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری نه‌بیل شه‌عث به‌رپـرسی پایه به‌رزی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت تێبینیـیه‌کانی به‌ڕێز نه‌تانیاهو ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه ئه‌و ده‌ربه‌سـتی ئاشـتی نیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناوبژیوانی وتووێژی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی کرد، ئه‌وه‌ی له مانگی نۆی سـاڵی پاره‌وه له شوێن خۆی چه‌قیوه.