جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئه‌یاد عه‌لاوی کردووه، که یه‌کێکه له دوو کاندیده سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی عێراق، تا هه‌وڵه‌کان خێرا تر بکرێن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی فره‌لایه‌نی ڕه‌وا.
ئۆفیسی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له میانه‌ی وتووێژه ته‌له‌فونییه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یاندا، هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسیان له بارودۆخی دانوستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کردووه. بایدن به دکتۆر عه‌لاوی گوتووه که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له کاندیدێکی دیاریکراو ناکات و گوتوشییه پێویسته هه‌ر چوار لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵیان له حکومه‌تی نوێ‌دا هه‌بێت.