سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما که له هاوایی له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێبه‌رانی ئاسیا پاسیفیک دواوه، ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و چین و ڕووسیا یه‌ک هه‌ڵوێستن له‌سه‌ر پـێویستی ڕاگرتنی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی.
دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سـپی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی چین و ڕووسیا له هاوایی ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی لێـکه‌وته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت" هه‌رسێـکمان به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه ڕێـکه‌وتووین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مسۆگه‌ری بکه‌ین ئێران نه‌بێته هێزی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی و ئێمه نه‌بینه مایه‌ی پـێشـبڕکێی چه‌کی ناو‌کی له هه‌رێمه‌که.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی پـشـتڕاستی کردۆته‌وه که له کاتێـک ئێران چه‌کی ناو‌کی نیـیه، به‌ڵام ده‌سـتی له چالاکی وا داوه که به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانێتی.
ئه‌و گوتی ئه‌مه‌ریکا و چین و ڕووسیا له نزیکه‌وه پـرس و ڕاوێژکاری ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به بژاره‌کانی به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێران تا بزانن ئایا ده‌کرێت به ڕێـگای دیپـلۆماسی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکرێت.
شایانی باسه به‌ڕێز ئۆباما به‌رده‌وام گوتوویه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو بژاره‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ئێران خستۆته به‌رچاو و له‌و باوه‌ڕه‌دایه حکومه‌تی ئێران ده‌زانێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌نده ڕژد و جدیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چه‌کی ناو‌کی وه‌ده‌سـت نه‌هێنێت و ناوچه‌که تووشی پـێشـبڕکێی چه‌ک نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:11 خوله‌كه.