Accessibility links

جەنەڕاڵ ڤۆتێل سەردانی میسر دەکات


جەنەڕاڵ ڤۆتێل
جەنەڕاڵ ڤۆتێل

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوی بە عەبدولفتاح سیسی سەرۆکی میسر کەوت لە قاهیرە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و هاریکاری سەربازی نێوان دوو وڵاتەکە کرد.

جەنەڕاڵ ڤۆتێڵ لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە چاوی بە کاربەدەستانی دیکەی میسر دەکەوێت بۆ ئەوەی باس لە کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی نێوانیان بکەن سەبارەت بە ئاساییشی ناوچەکە. مانگی 8ی ساڵی 2016 دوایین جار بوو جەنەڕاڵ ڤۆتێل سەردانی قاهیرەی کرد.

عەلا یوسفی وتەبێژی سەرکردایەتی میسر لە بەیاننامەیەکدا وتی لەماوەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی میسر ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، بەتایبەتی لە ڕووی سەربازییەوە کە بەرژەوەندی هەردوولای تیایدا پارێزراوە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە باڵیۆزی ئەمەریکی لە میسر بڵاویکردەوە دەڵێت ڤۆتێل پیش ئەوەی بگاتە قاهیرە وتویەتی " میسرێکی یەکگرتوو گرنگترین هاوبەشمانە لە ناوچەکەدا،، ئامانجمان دروستکردنی هاریکارییەکی سەربازییە لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا بۆ ئەوەی بارودۆخی ناوچەکە باشتر بکەین."

شایەنی باسە ئەرکەکانی فەرماندەیەتی ناوەند 20 دەوڵەت دەگرێتەوە و دەکەونە سێ کیشوەرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG