حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا بازاڕی کار له وڵات‌دا ڕووی له گه‌شه‌کردن کرد و 243 هه‌زار کار په‌یدا بووه و ده‌شڵێت رێژه‌ی بێ‌کاری له ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌ته خواره‌وه بووه‌ته 8.3%، که ئه‌مه‌ش نزمترین رێژه‌یه‌له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خولقاندنی ئه‌و ژماره کاره له مانگی رابردوودا له نێو ئه‌مه‌ریکادا زیاتر بووه له‌وه‌ی ئابوری‌ناسان مه‌زه‌نده‌یان ده‌کرد.
هه‌روه‌ها شیکاران ده‌ڵێن راپۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئابوری سستی وڵات ڕه‌نگه به ڕه‌وتێکی خێراتر پـێشڕه‌وه‌ی بکات له‌وه‌ی پێشتر چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا.