به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و پـێشنیازێک پێشکه‌ش به کۆنگرس ده‌کات که تیایدا داوای که‌مکردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار له هێزی زه‌مینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێک له که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه‌ی له‌شکری وڵات به نزیکه‌ی 500 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا، به‌ڵام شاره‌زایانی له‌شکری ده‌ڵێن کاریگه‌ری ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌یه زۆر که‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی که پـێشبینی ده‌کرێت.
دوێنێ لیۆن په‌نێتای وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له په‌نتاگۆن به په‌یامنێرانی گوت که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما داوای بڕی 525 ملیار دۆڵار بۆ بوجه ساڵی 2013 وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کات، واته 6 ملیار دۆلاری که‌متره له بوجه‌ی ئه‌مساڵ که له 30 ی مانگی نۆدا کۆتایی دێت.
به‌ڵام شاره‌زا ڕاڵف کۆسا سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه‌ی گروپی کۆمه‌ڵی پاسیفیک ده‌ڵێت که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه‌ی به‌رگری پـێشنیارکراو، له بواری ئه‌و خه‌رجیـیانه ده‌بێت که پـێشـبینی ده‌کرێت نه‌ک له بڕی خه‌رجیه‌کانی هه‌نوکه‌دا. به‌ڕێز کۆسا ده‌شڵێت ئێمه هێشتا زیاتر له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوو خه‌رج ده‌که‌ین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا خه‌رجمانکردووه.
هاوکات وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا و گوتی وه‌زاره‌ته‌که‌ی داوای بڕی 88 ملیار دۆلاری زیاتر ده‌کات، بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی له‌شکری له ئه‌فغانستان.