Accessibility links

کۆماریی و دیموکراتە باڵاکانی کۆنگرێس دەڵێن گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک لەسەر خەرجییەکان


کۆماریی و دیموکراتە باڵاکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک بۆ دابینکردنی خەرجی بۆ حکومەت تاوەکو کۆتایی ساڵی دارایی کە دەکاتە مانگی 10، ئەمەش پێش ئەوەی ماوەی خەرجییەکان لە کۆتایی هەفتەدا بەسەربچێت کە دەبووە هۆی داخستنی بەشێکی دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا.

دوایین خاڵی جێناکۆکی لەسەر پەسەندکردنی خەرجییەکان بوو بۆ وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا، لە کاتێکدا کە شەپۆلی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک لە زیادبووندایە و ئەو بابەتەش بووەتە پرسی سەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە نێوان سەرۆک جۆو بایدن و بەربژێری کۆمارییەکان دانۆڵد ترامپدا دەبێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا مایک جۆنسنی کۆماری و ڕابەری زۆرینە دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر ڕێککەوتنەکەیان لە دوو بەیاننامەدا ئاشکرا کرد.

ڕێککەوتنەکە پەسەندکردنی خەرجییەکانی تێدایە بۆ چەندین دامودەزگای حکومەتی ئەمەریکا، لەوانەش، سوپای ئەمەریکا و گواستنەوە و خانووبەرە و پارێزراویی خۆراک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG