ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا فه‌رمانیان داوه به کۆمپانیاکانی خزمه‌تگوزاری پشـکنین بۆ هه‌موو لووله‌کانی گواستنه‌وه‌ی گازی سـروشتی ویلاته‌که‌یان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو که لووله‌یه‌کی گازی سـروشـتی له شـاری سان فرانسیسکۆ ته‌قیوه و ئاگرێـگی گه‌وره‌ی لێـکه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 50 که‌سی دیکه و هه‌وه‌رها وێرانبوونی به ده‌یان خانووبه‌ره.
ئه‌و لووله‌یه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه له ناوه‌ڕاستی سـاڵانی په‌نجاکاندا به‌ستراوه، به‌مه‌ش مه‌ترسیـیه‌کان له‌سه‌ر کۆنی ژێرخانی وڵاته‌که زیادیکردووه.
لێـکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که به‌رده‌وامن.
کۆمپانیای پاسفیک بۆ خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی گاز و کاره‌با که له‌و لوولـه‌ی گازه به‌رپرسـه، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی دانیشـتووانی گه‌ڕه‌کی سان برونۆی شـاری سان فرانسیسـکۆ ته‌رخان کردووه.