Accessibility links

میدیاکان: بایدن بە نەتانیاهو دەڵێت ئەمەریکا بەشدار نابێت لە هێرشی وەڵامدانەوەی ئیسڕائیلدا دژ بە ئێران


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

بەپێی ڕاپۆرتەکانی سی ئێن و ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهوی وتووە کە ئەمەریکا بەشدار نابێت لە هەر هێرشێکی پێچەوانەی ئیسڕائیلدا دژی ئێران.

شەوی شەممە ئێران سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە گومانلێکراوەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە 1 ی مانگی چواردا لە سوریا.

کەناڵی سی ئێن ئێن و ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ بڵاوییان کردەوە درەنگانێکی ڕۆژی شەممە بایدن لەگەڵ نەتانیاهودا قسەی کردووە و پێی وتووە وەڵامدانەوەی زیاتری ئێران پێویست نیە، بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاش بە هاوتا ئیسڕائیلییەکانییان وتووە کە ئەمەریکا بەشدار نابێت لە هێرشی وەڵامدانەوەی ئیسڕائیلدا دژی ئێران.

ڕۆژی یەکشەممە وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن کیربی بە پڕۆگرامی This Week ی کەناڵی ئەی بی سی وت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆیدا، بەڵام جەنگی لەگەڵ ئێراندا ناوێت.

وتی " هەوڵی زیادکردنی گرژییەکان نادەین لە ناوچەکەدا. هەوڵی ململانێیەکی فراوانتر نادەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG