Accessibility links

نەتەوەیەککگرتووەکان: لە شەڕی یەمەن دە هەزار مەدەنی کوژراون


یەمەن
یەمەن

نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە یەمەن گوتی کە ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە شەڕی دوو ساڵ لە وڵات دا بە دە هەزار کەس گەیشتووە و ٤٠ هەزار کەس برینداربوونە.

جیمی مەک گوڵدرێک بەرپرسی ئەو نووسینگەیە رۆژی دووشەمە لە سەنعا بە پەیامنیرانی گوت کە ئەو ژمارەیە بە پێی لیستێکی ئامادەکراو لە نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی تەندروستی یە و ژمارەی ڕاستەقینە لە ئەوە زیاترە.

ئاژانسی ئاسۆشێتیدپرێس دەنووسێت ئەوە یەکەم جارە کە کاربەدەستێكی فەرمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جۆرە ئامارەێکی ئاوا زۆر لە مەرگی مەدەنێکان لە ئەو هەژارترین وڵاتی جیهان دا پشتڕاست دەکات. پێشتر ڕاپۆرتێکی ئەو ڕێکخراوە ژمارەی کوژراوەکانی مەدەنی لە شەڕی یەمەن دا ٤٢٠٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

شەڕ لە یەمەن لە نێوان سەرهەڵداوانی شیعەی حوثی لە گەڵ هاوبەندی عەڕەب بە ڕێبەری سعودیایە کە لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، عەبدڕەبە مەنسور هادی پشتیوانی دەکات.

دوای ئەوەی کە حوثی یەکان کە دەگوترێت لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە سەنعا دەستیان بە سەر حکومەت دا گرت، هاوبەندی عەڕەبە بە ڕیبەری عەڕەبستان لە مارسی ٢٠١٥ی زاینی هێرشەکانی هەوایی بۆ سەر شوێنەکانی حوثییەکان دەستپێکرد.

ڕەخنەگران دەڵێن هێرشەکانی هەوایی عەڕەبستان مەرج نیە تەنیا شوێنەکانی سەرهەڵداوانی خستبیتە بەر ئامانج و بە ئانقەست هێرشی بۆ سەر مەدەنێکان بردووە. عەڕەبستان ئەو تاوانانە بە ڕاست نازانێت.

XS
SM
MD
LG