شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌رێـک له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا داویه‌تی له پاسێـک و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 43 که‌س کوژران و 7 که‌سی دیکه به سه‌ختی برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه کاتژمێر 9:25 به کاتی خۆجێی له شـارۆچکه‌ی مارهانێتس بووه.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن پاسه‌که زه‌نگی هاتنی شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ره‌که‌ی پـشـتگوێ خستووه و ویسـتوویه‌تی به‌سه‌ر هێڵه‌که تێـپه‌ڕ بـبێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا مایکۆلا ئازارۆڤ ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌ی گوت تیمه‌کانی لێـکۆڵینه‌وه له شوێنی پـێـکدادانه‌که له پاڵ کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن کارده‌که‌ن بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوه‌که.
په‌رله‌مانتاران ساتێـک به بێ ده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێزگرتن له گیانی قوربانیـیه‌کان.
ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به درێژایی 30 مه‌تر پاسه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه. ده‌شڵێت به‌هۆی سه‌ختی برینی برینداره‌کان ڕه‌نگه ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان زیادبکات.
سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان کرد.