Accessibility links

بەڕیتانیا فڕۆکەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


حکومەتی بەڕیتانیا دەڵێت " چەندین فڕۆکەی شەڕکەر و تانکەری دیکەی " ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، ئەوەش دوابەدوای هێرشی بێپێشینەی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل.

حکومەتی بەڕیتانیا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی فڕۆکە جەنگییەکان ئۆپەراسیۆنەکەی بەڕیتانیا دژی ڕێکخراوی داعش لە سوریا و عێراق پتەوتر دەکەن و هەروەها بەرپەرچی " هەر هێرشێکی ئاسمانی دەدەنەوە کە لە نێو مەودای نێردەکانماندا بێت."

کاتێک لەلایەن دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا فڕۆکە جەنگییەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکەی ئاسمانی بەڕیتانیا لە قوبرس، وتەبێژێکی حکومەتی بەڕیتانیا وتی " ژمارەیەک لە فڕۆکە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕۆمانیاوە گواستراونەتەوە بۆ پتەوکردنی بوونمان لە ناوچەکەدا." بەرپرسەکە ئاماژەی بە شوێنی دیاریکراوی فڕۆکەکان نەدا و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ " ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان."

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل وتی لە سەدا 99 ی زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی باڵیستیکی و کروزی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.

سەرچاوە: ئەسۆشیەتید پرێس

XS
SM
MD
LG