Accessibility links

پەرلەمانتارێـکی بەریتانیا هێرشی دەکرێتەسەر و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەسـتدەدات


پەرلەمانتارێـکی بەریتانیا بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کرایەسەر و بەهۆی قورسی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

خانم جۆ کۆکس تەمەن 41 سـاڵ، ئەندامی پەرلەمان لەسەر پارتی کرێکارانی بەریتانیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە گوندی بریستاڵ لە نزیک وەیکفیڵد لە ناوەڕاستی بەریتانیا هێرشی کرایەسەر، هەرەچەندە بە پەلە بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر بەرەو نەخۆشخانە برا، بەڵام برینەکانی هێندە قورس بوون کە نەتوانرا ژیانی ڕزگاربکرێت. هەروەها پـیاوێـکیش لە هێرشەکە برینداربوو.

پاش ڕووداوەکە پـۆلیس پـیاوێـکی تەمەن 52 سـاڵی دەسـتگیرکرد کە گومانی لێدەکرێت پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەبێت.

هەرچەندە هێشـتا هۆکاری هێرشەکە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم خانمە پەرلەمانتارە کە خاوەنی 2 منداڵیش بوو، یەکێـک بووە لەو پەرلەمانتارانەی لەگەڵ مانەوەی بەریتانیان لە ناو یەکێـتی ئەوروپا.

بەریتانیا لە ئێسـتادا خۆی بۆ هەفتەی داهاتوو ئامادەدەکات بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمێـکدا سەبارەت بەوەی ئایا بەریتانیا لە نێو یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە یان نا.

XS
SM
MD
LG