تورکیا ڕێبه‌رایه‌تی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه له دژی هێرشی کوشـنده‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کاروانێـکی که‌شـتی که یارمه‌تی مرۆیی بۆ که‌رتی غه‌ززه پـێبوو.
سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی ئیسرائیل ده‌بێت بۆ ئه‌م کرداره‌ی که به کوشـتاری خوێناوی ناوی هێنا سـزا بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ له واشنتن به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی هیچ ده‌وڵه‌تێـک مافی ئه‌وه‌ی نیـیه په‌لاماری کاروانی مه‌ده‌نی بدات. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرد نه‌ک ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت.
تێبینی‌یه‌کانی ئه‌و ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که جێـگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌لیخاندرۆ ۆڵف پـشـتیوانی بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆی ئیسرائیل له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌ربڕی.
دووشه‌ممه به لانی که‌م 4 تورک کوژران له کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه نه‌درێت کاروانی که‌شـتی بگاته ناو که‌رتی غه‌ززه. ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی بۆ به‌رگری‌کردن له‌خۆ ته‌قه‌یان کردبوو.
سێشه‌ممه هه‌روه‌ها ڕووسیا و یه‌کێتی ئه‌وروپایی‌ش له داوایه‌کی هاوبه‌شـیان داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیان کردووه و هه‌ر یه‌که‌شیان لای خۆیه‌وه به‌کارهێنانی هێزی کوشـنده له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌یان ناپه‌سه‌ندکرد.