دەزگای ئینتەرفاکسی ڕووسیا بۆ هەواڵەکان لە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان لە مانگی سێدا سەردانی ڕووسیا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە مۆسکۆ وتی هەواڵەکە ڕاستە و سەردانەکە لە 9و 10ی مانگی سێدا ئەنجام دەدرێت.
شایەنی باسە مانگی پێشوو باڵیۆزی تورکیا لە مۆسکۆ حسێن دیریۆز وتی هەردوو سەرۆک هەوڵدەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە تا پەیوەندییەکانیان باشتر بکەن.
سەڕجاوە / ڕۆیتەرز