ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان ماته‌مگێڕ له تورکیا کۆبوونه‌وه له پـرسه و ڕێوڕه‌سـمی به‌خاک سـپاردنی ئه‌و بزاڤکارانه‌ی که له میانه‌ی هێرشی کۆماندۆکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه که‌شـتی هه‌ڵـگری کۆمه‌ک بۆ غه‌ززه کوژران.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی ئیسرائیل په‌لاماری ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌شتیـیه‌یان دا و له ئاکامدا 8 هاوڵاتی تورک و هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورک کوژران. لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک له کوژراوه‌کان له نزیکه‌وه ته‌قه‌ی لێـکرابوو.
هاوکات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان بزاڤکاری لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه به‌ندکرابوون گه‌یشـتنه‌وه تورکیا و وه‌ک که‌سـانی قاره‌مان پـێشـوازیان لێـکرا.
ئه‌م کاروانه‌ی کۆمه‌که بریتی‌بوو له شه‌ش که‌شـتی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ریکی گه‌یاندنی 10 ته‌ن کۆمه‌ک بوو بۆ که‌رتی غه‌ززه له سه‌رپـێچی کردنی ئابڵۆقه‌ی 3 سـاڵی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه.
له لای خۆیه‌وه ئیسرائیل ده‌ڵێت کۆماندۆکانی بۆ به‌رگریکردن له خۆیان ته‌قه‌یان کردبوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو گوتی ئه‌و بزاڤکارانه توندڕه‌و بوون و پـشـتیوانیان له تێرۆریسـتان کردبوو.