دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سکاڵای لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی ڕەتکردەوە کە داوایانکردبوو ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممە هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەکە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی تانەی هەرسێ پارتی جەهەپە و هەدەپە و وەتەنی ڕەتکرانەوە کە دەڵێن ئەو ڕیفراندۆمەی لە 16 ی مانگی چوار ئەنجامدار بۆ هەموارکردنی دەستور، تەواو یاسایـیانە ئەنجام نەدرابوو.
دەستەکە دەڵێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەی بۆ ئەو مەبەستە سازکردبوو و بە جودا تاووتوێی تانەی هەرسێ پارتەکەیان کردووە و 10 ئەندامی دەستەکە تانەکانیان ڕەتکردووەتەوە و تەنها یەک ئەندام نەبێت کە پەسەندی کردبوون، بۆیە بە دەنگی زۆرینە تانەکان ڕەتکرانەوە.