کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا به لایه‌نی که‌م 130 ئه‌ندامی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان کوشـتووه.
ڕۆژی هه‌ینی ژه‌نه‌ڕاڵ فه‌خری کیر گوتی به هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر حه‌شـارگه‌کانی په‌که‌که له باکوری عێراق له 20 مانگی سێ‌دا به لایه‌نی که‌م 100 ئه‌ندامی په‌که‌که‌یان کوشـتووه و هه‌وره‌ها 30 چه‌کداری دیکه له شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ناو تورکیا کوژراون.
ژه‌نه‌ڕاڵ فه‌خری گوتیشی 43 سه‌ربازی تورکیش کوژراون.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی تورک گوتیان به لایه‌نی که‌م چه‌کدارێـکی کورد له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوژراوه.
پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌شـکری تورکیا گوتی هێزه‌کانیان چوونه‌ته ناو باکوری عێراق بۆ ڕاوه‌دونانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه کوردانه‌ی په‌لاماری خاڵێـکی سه‌ر سـنووری تورکیایان داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارتی کرێـکارانی کوردسـتان کۆتایی به ئاگربه‌سته یه‌ک لایه‌نه‌که‌ی خۆی هێنا به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێت له‌شـکری تورکیا هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ریان دووباره ده‌کاته‌وه.