ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا پـیاوێـکی بریندار به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاکامی سه‌ختی برینه‌کانی مردووه، به‌مه‌ش کۆی کوژراوانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه بوو به 4 که‌س.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵی چه‌کداری " ته‌یره بازن کوردسـتانێ" که به تاک ناسراوه به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی 22 ی مانگی نۆ ڕاگه‌یاند که هه‌روه‌ها به‌هۆیه‌وه به لایه‌نی که‌م 15 که‌سی دیکه برینداربوون. ئه‌م کۆمه‌ڵه که خۆی به به‌شێـک له پارتی کرێـکارانی کوردسـتان داده‌نێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر له شـاره تورکیـیه‌کان ده‌کات.
ته‌قینه‌وه‌که له نزیک ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌ی حکومه‌ت و خوێندنگایه‌کدا ڕوویدا و بووه مایه‌ی زیان گه‌یاندن به چه‌ند ئۆتۆمبیل و فرۆشگایه‌کی ئه‌و ده‌وروبه‌ره. وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئیدریس نه‌عیم شـاهین گوتوویه‌تی مه‌به‌ست له ته‌قینه‌وه‌که گه‌یاندنی زۆرترین زیان بووه چونکه ته‌قینه‌وه‌که له شوێنێـکی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و خه‌ڵـکی پـیاده بووه.
تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا په‌که‌که به کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرست داده‌نێن.