Accessibility links

مۆزه‌خانه‌ی بێتاوانی له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌کرێته‌وه‌

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

کۆکردنه‌وه‌ی مێژوی ئه‌سته‌نبوڵ له‌ میانه‌ی کاتێکی ناخۆشی ساڵانی 1960 کان و 1970کاندا ناوه‌ڕۆکی کتێبێکی ڕۆماننوس و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبڵ ئۆرهان پامۆکی تورکیایه‌، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کتێبه‌ش مۆزه‌خانه‌یه‌کی دامه‌زراندووه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌کرێته‌وه‌. دۆریان جۆنسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌ نوسه‌ره‌که‌و مۆزه‌خانه‌که‌ی ده‌کات.

ئۆرهان پاموک خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌ڵێت مۆزه‌خانه‌ی بێ تاوانی ئه‌و شتێکی تاکه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ ژیانی هه‌ڵبه‌ستراوی کارێکته‌ری که‌مال و فاسون هه‌مان ئه‌و ناوانه‌ی که‌ له‌ ڕۆمانه‌که‌دا به‌کار هاتووه‌.

ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ نزیکه‌ی 20 ساڵی پێچوو تا دروستکرا و له‌ خانویه‌کدا دروستکراوه‌ که‌ هینی سه‌ده‌ی 19 یه‌مه‌ و له‌ 83 هێڵی وه‌ک یه‌ک پێکهاتووه‌ و‌ گوزارشت له‌ 83 به‌شی کتێبه‌که‌ی ده‌کات.

هه‌ر وه‌کو ڕۆمانه‌که‌ی، که‌ پا‌مۆک وه‌کو قاره‌مانی چیرۆکه‌که‌ ده‌رکه‌وتووه‌، زۆربه‌ی که‌ره‌سته‌کانی که‌ دانراون تایبه‌ته‌ به‌ نوسه‌ره‌که‌.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ کلیکی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ بکه‌ که‌ ماوه‌که‌ی 5:02 خوله‌که‌

XS
SM
MD
LG