Accessibility links

سەرۆک ئەمەریکا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامی خۆی ڕاگەیاند


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامی پـیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو گەلانە کرد کە ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دەگێڕن، بە تایبەتی ئێرانییەکان.

دقی پەیامەکە

ئەم هەفتەیە دەمەوێت جوانترین پـیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەموو ئەوانە بکەم کە لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە. بە ملیۆنان کەس لە ئێران و عێراق و تورکیا و باشور و ناوەندی ئاسیا لەگەڵ خێزانەکانیان ئاهەنگ دەگێڕن لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا.

نەورۆز بە زمانی فارسی مانای ڕۆژی نوێ. بۆنەیەکە بۆ دەستپێکی نوێ، وە هەستێکی تایبەت دەبەخشێت بە زۆرێک لەو ئێرانیانەی کە لەم دەیان ساڵەی دوایی هاتوونەتە وڵاتەکەمانەوە بۆ ئەوەی ژیانێـکی نوێ بۆخۆیان لەسەر خاکێکی ئازاد دروستبکەن.

بۆ چەندان ساڵە دۆستایەتی زۆر باشم لەگەڵ ئێرانیە ئەمەریکایـیەکاندا هەیە کە یەکێکن لە گروپە کۆچبەرە هەرە سەرکەوتووەکان لە وڵاتەکەمان لە سەردەمی نوێدا. ئەوان لە ڕابردوویەکی ئاینی جیاوازەوە هاتوون، لەوانە موسڵمان، جوو، کرستیان، زەردەشتی، بەهایی، بەڵام هەموویان یەک هەستیان هەیە لە بەرامبەر دابونەریتی باوباپیرانیان.

کۆڕشی مەزن، ڕێبەرێکی ئیمپراتۆریەتی فارسی کۆن بوو، وتەیەکی ناسراوی هەیە " ئازادی، شکۆمەندی، دەوڵەمەندی، ئەمانە هەموویان پـێکەوە گەورەترین خۆشی و شادی بۆ مرۆڤایەتی دەهێنن. ئەگەر هەرسێکیان بۆ خەڵکەکەی خۆت دابین بکەیت، ئەوا خۆشەویستیان بۆت هەرگیز نامرێت."

بۆ ئێرانیەکان و هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ بەبۆنەی نەورۆزەوە دەگێڕن، بە ناوی خەڵکی ئەمەریکاوە هیوای ئازادی و شکۆمەندی و دەوڵەمەندیتان بۆ دەخوازم.

نەورۆزتان پـیرۆزبێت.

XS
SM
MD
LG