لافاو و هه‌رسهێنانی زه‌وی له یه‌که‌مین زریانی وه‌رزی خۆرهه‌ڵاتی ئۆقیانوسی ئارام که‌وتۆته‌وه و له ئاکامدا نزیکه‌ی 100 که‌س له ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست کوژراون.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن زیا له 80 که‌س له گواتیمالا گیانیان له‌ده‌ستداوه که 4 منداڵیان له نێواندایه له ئاکامی هه‌ره‌سهێنانی زه‌ویـیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
گیان له‌ده‌سـتدان له ئه‌لسه‌لفادۆر و هۆندوراس ڕاپـۆرت کراوه و هه‌روه‌ها مه‌کسیکۆش زریانی وه‌رزی ئاگاثای لێـداوه و زیا له 74 هه‌زار که‌س له هه‌رێمه‌که‌دا ناچار ماڵ و حاڵیان جێهێشـتووه.
زریان و بایه‌که له ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست و مه‌کسیکۆی داوه. ئاگاثا له ڕۆژی شه‌ممه له سـنووره‌کانی کواتیمالا و مه‌کسیکۆی دا که بایه‌که‌ی به خێرایی 75 کلیۆمه‌تر له کاتژمێرێـدا مه‌زه‌نده ده‌کرا.