Accessibility links

تیرێژ: عێراق لەنێوان ناکۆکییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکان


لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ؛ هێشتا نەتوانراوە گەورەترین فراکسیۆن لەنێو پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا پێکبهێنرێت. بەڵام دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەوەوە لەئارادایە کە بەهۆی ململانێکان لەنێوان خودی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەروەها دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان وەک کۆماری ئیسلامی ئێران و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانوستانەکانی پێکهێنانی قەوارەی گەورەی ناو پەرلەمان سەرکەوتوو نەبن. ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا لەناو عێراق زۆر بەهێزن کە هەر لایەک هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەو وڵاتەدا بپارێزن.

کەواتە ئایا عێراقییەکان دەتوانن دوور لەفشاری ئێران و ئەمریکا بگەنە پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق؟ ئایا ئەمریکاو ئێران چەند کاریگەری یان بوونەتە ئەگەری دواکەوتنی دروستکردنی حکومەتی عێراق؟ ئەمە لەکاتێکدایە شاندەکانی دوولایەنە سەرەکییەکەی شیعە و هەروەها شاندی لایەنە سونەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ ئایا دەتوانین بڵێن هەرێمی کوردستان بۆتە ئەو تای تەرازووەی کە هاوسەنگییەکان یەکلایی دەکاتەوە؟ حەسەن جیهاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تری بەرنامەی تیرێژ دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:24 0:00

XS
SM
MD
LG