هێزه‌کانی ئاسایشی تایله‌ندی وان له خولێکی دیکه‌ی پێکدادان له دژی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی وڵات له ناوچه‌ی کارداری و بازرگانی له بانکۆکی پایته‌خت، واته له‌و جێگه‌یه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی، کوژرانی 2 که‌سی لێ‌که‌وته‌وه.
هێزه‌کانی ئاسایشی تایله‌ندی ئه‌مڕۆ له بانکۆک گازی فرمێسک ڕێژ و هه‌روه‌ها گولـله‌ی پلاستیکیان له دژی هیزه‌کانی دژ به حکومه‌تیان به‌کار هێنا، ئه‌وانه‌ی له مانگی ڕابردوه‌وه ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناره‌زایی کردووه.
له پێـکدادانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا، پیاویک به گو‌لـله گیانی سپارد.
هاوکات په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ڵێت، گوێی له ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بووه له ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که خۆپیشانده‌رانی ناسراو به کراس سووران خۆیان تێدا قایم کردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له دوێنێوه و له ئاکامی شه‌ڕ و پـێکدادان، نزیکه‌ی 20 که‌س برینداربوون، که دووانیان به‌لای که‌م رۆژنامه‌نووسانن.
داوترین شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌رانی ناسراو به کراس سووران و هێزه‌کانی ئاسایشی تایله‌ندی، له ئاکامی ئه‌وه بوو که جه‌نه‌راڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌وه‌ی پاڵی دابووه پاڵ کراس سووران ، دوێنێ گو‌لـله به‌ر سه‌ری که‌وت و به سه‌ختی زامدار بوو، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی تایله‌ندی کاردانه‌وه‌ی توندئامێزیان پیاده کرد له دژی کراس سووران ئه‌وانه‌ی له نێو که‌مپه له‌شکریه‌که کاتیـیه‌که‌دا خۆیان حه‌شار دابوو. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، یه‌ک که‌س کوژرا و له‌و کاته‌ی سه‌ربازانی تایله‌ندی ده‌ست ڕێژیان له که‌مپه‌که کردبوو.