ده‌سه‌ڵاتداران له تایلاند وا به‌دوای به‌لای که‌م دوو گومانلێکراوی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به هۆی په‌یوه‌ندیان به ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بانکۆکی پایته‌خت. به‌رپرسانی پۆلیسی تایله‌ندی ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ش به‌شێک بوون له پـیلانی کوشتن ئه‌وه‌ی تیایدا دیپـلۆماتانی ئیسرائیلی کرانه ئامانج.
دوای ته‌قینه‌وه‌کانی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو له بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند ئه‌وه‌ی 4 که‌سی سیڤیلی تیایاندا برینداربوون، ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌قینه‌وه‌کان دوو پیاوی ئێرانی ده‌ستگیرکران. هه‌روه‌ها گومانلێکراوی سێـیه‌م رۆژی چوارشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی کوالا لامپور له وڵاتی مالیزیا ده‌ستگیرکرا.
هاوکات به‌رپرسانی پۆلیسی تایله‌ندی ده‌ڵێن هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی دوو گومانباری دیکه درا که له وێنه‌ی کامێراکاندا ده‌رکه‌وتبوون له‌و ده‌مه‌ی له هه‌مان ماڵدا هاتبوونه ده‌رێ که ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی تیدا رووی‌دابوو.