Accessibility links

چەند تێڕوانینێک لەسەر هەردوو کۆنگرەی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە ڕیاز و دێرک


کۆنگرەی ڕیاز
کۆنگرەی ڕیاز

لەم دوایـیانە دوو کۆنگرە بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سازکران کە یەکێـکیان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبسـتانی سعودیـیە و ئەوی دیکەیان لە شاری دێرکی کانتۆنی جەزیرە.

لە کۆنگرەی ڕیازدا هیچ شاندێـکی کوردی سەربەخۆ بەشدار نەبوو، بەڵام ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) کە لە نێو هاوبەندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایە بە 4 نوێنەر لە کۆی 110 نوێنەری گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆن بەشداریـیان کردبوو.

موحسن تاهیر ئەندامی ئۆفیسی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی سوریا (پەدەکەسە) کە لە نێو ئەنەکەسەدایە لە لێدوانێـکی بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕەخنەی لە کۆنگرەکە گرت و گوتی چوار بۆ پـێنج کەس لە کۆنگرەیەکی وەها نوێنەرایەتی کورد بکات ناگونجێت لەگەڵ ئەوەی 15% ی خەڵکی سوریا کوردن.

ڕەخنەکان تەنها لەسەر ڕێژەی بەشداری کورد لە کۆنگرەکە نیـیە، بەڵکو لە بڕیارنامەی کۆتایی کۆنگرەکە ناوی کورد نەبراوە و هەروەها باسیش لە مافی کەمینەکانی سوریاش نەکراوە.

درێژەی ئەم ڕاپـۆرتەی زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:52 0:00

XS
SM
MD
LG