Accessibility links

بەرپـرسێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا لە ڕێبازی خۆی بەرامبەر سوریا پاشگەزبووەتەوە


ڕێکخەری کاروباری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت و دەڵێت پـێی وانیـیە مێژوو لە سەرۆک ئۆباما خۆشببێت، چونکە لە ڕێبازی خۆی بەرامبەر سوریا پاشگەزبووەتەوە و لەگەڵ ڕووسیادا نەرمبووەتەوە.

ڕیاز حیجاب ئەمڕۆ سسێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی پاشگەزبوونەوەی ئەمەریکا بە ڕوونی لە پەسەندکردنی بڕیارەکەی مانگی دوازدەی ئەنجومەنی ئاسایش دیارە. دەڵێت زۆر کەموکوڕی و کەلێنی تێدایە.

پاشان ئاگاهی دا لەوەی ئۆپـۆزسیۆن لە بەردەم بژارەیەکی سەختدایە، ئەویش ئایا ئامادەی ئەو وتووێژانە بێت یان نا کە بڕیارە لەم مانگەدا سـازبکرێن.

حیجاب کە لە مانگی دوازدەی سـاڵی ڕابردوەوە بۆ ڕێکخەری کاروباری دەستەی وتووێژکارانی ئۆپـۆزسیۆن دەسـتنیشانکرا، هێشـتا لەسەر ئەجیندای وتووێژەکان لە ناکۆکیدایە لەگەڵ حکومەتی سوریا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

جێی ئاماژەیە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی قەرانی سوریا داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا دەکات و سـازکردنی وتووێژ لە نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن و پاشان پێـکهێنانی حکومەتێـکی هاوبەش و بە دوایدا لە ماوەی 2 سـاڵ هەڵبژاردنی گشتی لە سوریا سـازبکرێت.

XS
SM
MD
LG