Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت هاوبەشێکی جددی دەوێت بۆ گفتوگۆکان


ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی چوارشەممە بانگهێشت کران بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وتووێژ بکەن لەگەڵ شاندێکی حکومەتدا و وتیان هیوادارن هاوبەشێکی جددی بدۆزنەوە بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێف دەست پیدەکات.

وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سالم موسڵت لە شارێکی سویسرا بە ڕۆژنامەوانی وت شاندی ئۆپۆزسیۆن نایەوێت ئەم گفتوگۆیانەش وەکو ئەو گفتوگۆیانە بێت کە ساڵێک لەمەوپێش ئەنجامدران و هیچ سوودێکیشیان نەبووە.

سالم موسڵت لە ئامەژەیەکیشیدا بۆ شاندی حکومەت کە بەشار جەعفەری باڵێۆزی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات وتی " ئەزموونێکمان هەیە لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا، ئەوان نایەن بۆ ئێرە بۆ وتوێژ کردن سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیاسەتدا بەڵکو ئەوان دێنە ئێرە بۆ بەدەستهێنانی کات و ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لە سوریا، هیچ متمانەیەک بەم ڕژێمە ناکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG