گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات ڕایانگەیاند شەوی یەکشەممە لە نزیک شاری ئەلباب لەگەڵ هێزەکانی حکومەت بەشەڕهاتوون.
گروپەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە ناوی لەشکری سوریای ئازاد بەیاننامەیەکیان ڕاگەیاند و تێیدا وتیان لە نزیک شارۆچکەی تادف لە باشوری ئەلباب شەڕەکە ڕوویداوە و 20 چەکداری سەر بە حکومەتیان کوشتووە.
ئەمە دووەم جارە لەم دواییانە شەڕی لەو جۆرە لەو ناوچەیە بێت لە دوای ڕزگارکردنی شاری ئەلباب لە داعش. لەشکر و حکومەتی سوریا هیچیان سەبارەت بەم هەواڵە ڕانەگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز