Accessibility links

خێڵەکانی باکوری حەلەب و ئیدلیب پشـتیوانی لە هێزەکانی ناوچەکەیان دەکەن


سەرۆک خێڵ و ڕیش سـپیانی کورد و عەرەب و تورکمان لە ناوچەی شەهبا و گوندەکانی باکور حەلەب و ئیدلیب پشـتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی ناوچەکەیان دەربڕی و هاتنی لەشکری تورکیا بۆ ناو سوریایان شەرمەزارکرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شارۆچکەی کەفرنایا لە نزیک شاری تەل ڕفعەت لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین بەیانـنامەیەکیان لەم بارەیەوە ڕاگەیاند و تیایدا گوتیان "پـشـتیوانی لە ئەنجومەنی بابی لەشکری و هێزی خێڵەکان و جەیش ئەلسوار دەکەن کە دروشمی ئاشتی و ئازادی و فرە لایەنی و دیموکراسیـیان بەرزکردووەتەوە. "

هەروەها خێڵەکان هاتنی لەشکری تورکیا بۆ ناو خاکی سوریایان بە داگیرکردن ناودێرکرد و دەڵێن لە دژی دەسـتێوەردانی هەر دەوڵەتێـکن لە وڵاتەکەیاندا. پاشان تورکیایان بە بەرپـرسیار دانا لەو ناکۆکیـیانەی لە باکوری سوریا لە نێوان پـێـکهاتەکانی سوریا بە کورد و عەرەب و تورکمان ڕوو دەدەن.

ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG