حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشێـکدا له ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که 80 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس کوژراون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ئۆباڵی هێرشه‌که‌یان خسته ئه‌سـتۆی ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کان و ڕایانگه‌یاند ئه‌و ئاسایش و پـۆلیسانه ڕۆژی دووشه‌ممه له بۆسه‌یه‌کدا له شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی دڕه‌ندانه‌ی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌رانی دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور و خان ئه‌لشه‌یخون به لای که‌م 35 که‌س کوژراون که شه‌شیان له هێزه‌کانی ئاسایش بوون.
ئه‌م هه‌واڵانه ناتوانرێت له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پشـتڕاست بکرێنه‌وه، چونکه حکومه‌تی سوریا کاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سـنووردارکردووه و په‌یامنێرانی بیانی له وڵاته‌که ده‌رکردووه.
ئه‌م پـێـکدادانانه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو پاش ئه‌وه بوون که به هه‌زاران که‌س به‌شـداریان له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ئه‌و قوربانیـیانه کرد که پـێشـتر به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش کوژران.