چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکدا له باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت هێزه‌کانی ئاسایش به لای که‌م 11 که‌سیان کوشـتووه.
بزافکاران ده‌ڵێن هه‌روه‌ها هێزه‌کان له میانه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی که‌ناکر به لای که‌م 250 که‌سیان ده‌سـگیرکردووه. دانیشـتوانی ئه‌و ناوچه‌یه هێزه‌کانیان به‌ردباران کردبوو له هه‌وڵی ڕاگرتنی پـێشـڕه‌ویـیاندا.
ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئاکامی سه‌رکوتکردنه‌کان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به لای که‌م 1600 که‌سی سیڤیل کوژراون.
شایانی باسه حکومه‌تی سوریا به‌رپـرسیارێتی توندوتیژی ناگرێته ئه‌سـتۆی خۆی و ئۆباڵی هه‌ڵـگیرسـاندنی زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کان ده‌خاته ئه‌سـتۆی ئیسلامیـیه‌کان و تێرۆرسـتانه‌وه.