خۆپیشانده‌ران له سه‌رانسه‌ری سو‌ریا داوای ئازادی ده‌که‌ن، خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دیمه‌شقی پایته‌ختیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌ی که مه‌ڵبه‌ندی خۆپیشاندانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌عسه.
له ده‌رعا‌ی نزیک سنوری ئوردن به سه‌دان که‌س خۆپیشاندانیان ساز دا له ڕۆژێکدا که به ڕۆژی که‌رامه‌ت ناودێریان کردووه. ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن هیچ هێزێکی ئاسایش به سه‌ر شه‌قامه‌کانی ده‌رعا‌وه دیار نه‌بوو که له ئه‌نجامی خۆپیشاندان له‌م هه‌فته‌یه 15 که‌سی تێدا کوژران.
به‌لایه‌نی که‌م 200 که‌س پاش نوێژی هه‌ینی ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد بۆ پشتیوانیکردن له خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌رعا. ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت به ده‌یان که‌س ده‌ستگیرکراون.
حکومه‌تی سو‌ریا له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که تاووتوێی لابردنی باری نائاسایی وڵات ده‌کات وه‌کو به‌شێک له زنجیره‌یه‌ک چاکسازی له وڵاته‌که‌دا.
شایانی باسه خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی سو‌ریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د یاسای ته‌نگه‌تاوی وڵاته‌که لابدات و به هه‌زاران زیندانی سیاسی ئازادبکرێن هه‌روه‌ها ڕێگه به ئازادی ڕاده‌ربڕین بدرێت.
سو‌ریا له ساڵي 1963 وه و له‌و کاته‌وه‌ی پارتی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه باری نائاسایی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا سه‌پاندووه که ڕێگا له هه‌ر ڕۆڵێکی ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت.