ئۆپۆزسیۆنی سوری داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی زیاتریان له دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی کردووه، واته به‌ر له سازدانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابه‌رانی عه‌ره‌بی که تیایدا بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا درێژه به مانه‌وه‌ی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی له سوریادا بده‌ن یان نا.
خۆپـیشانده‌ران داوا له حکومه‌تی وڵات ده‌که‌ن ڕێز له مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنی کۆمکاری عه‌ربی بگرێت ،ئه‌وه‌ی داوی کۆتایی‌هێنان به 10 مانگ له سه‌رکوتکردنی توند ئامێزی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، ماوه‌ی ئه‌رکی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه درێژکرایه‌وه و بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی چاو به راپـۆرتێـک له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریادا بخشێنن که له لایه‌ن سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی عه‌ره‌بی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
پاشان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی بڕیار ده‌ده‌ن که ئه‌و تیمه‌ی چاودێرانی عه‌ره‌بی که له 165 چاو‌دێر پێکدێت بۆ مانگێکی دیکه له سوریادابهێڵنه‌وه یان کۆتایی به ئه‌رکه‌که‌یان بهێنن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ داوای له کۆمکاری عه‌ره‌بی کرد به ئاشکرا راپـۆرته‌که بڵاوبکه‌نه‌وه.
له راگه‌یاندنێکیدا رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ، رێکخراوه‌که رۆژانه پێشلکاریـیه‌کانی تۆمار کردووه، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریه‌وه پێاده‌ده‌کرێن ، ده‌شڵێت به‌ڵگه‌ی له به‌رده‌ستدایه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که حکومه‌تی سوریا هه‌نگاوی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی له کاروباری چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یدای ناوه.
هاوکات چاودێرانی عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی سوریا کراون، هه‌و‌ڵیان‌داوه ئه‌وه پشتڕاست بکه‌ن که ئایا حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رشانی خۆی به جێ ده‌هێنێت یان نا که په‌یوه‌ستن به راگرتنی کاری توندوتیژی و سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ، ئه‌وه‌ی له دژی 11 ساڵ له حکومڕانی تاکڕه‌وی سوری درێژه‌ی هه‌یه.