شـا عه‌بدوڵڵای ئوردن داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ڕێبه‌ری عه‌ره‌به لێـدوانی له‌و جۆره بدات له‌وه‌تای هه‌شت مانگه سه‌کوتکردنی خوێناویانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه شـا عه‌بدوڵڵا له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ BBC گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و له شوێنی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بـبوایه ئه‌وا وازی ده‌هێنا و ڕێـگه‌ی له به‌رده‌م خه‌ڵـکی سوریا خۆشده‌کرد بۆ ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێی ژیانی سیاسی.