ده‌یان له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له دیمه‌شقی پایته‌خت کۆبوونه‌وه و داوایان له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد کۆتایی به‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه بهێنێت که له‌دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که پـیاده‌ی ده‌کات.
کۆمه‌ڵی گۆڕانی دیموکراتی نیشـتیمانی ڕۆژی شه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازدا و چه‌ندین که‌سـایه‌تی ناسراوی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شـداریان کرد ، له‌وانه نووسه‌ر میشێل کیلۆ و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و کورد و هه‌روه‌ها ئیسلامی و سیکیۆلاریش.
به‌شـداربووان داوایان له خه‌ڵـکی سوریا کرد له بزوتنه‌وه‌ی ئاشـتیخوازانه‌که‌یاندا له دژی حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وام بن و هه‌روه‌ها داوایان له حکومه‌ت کرد هه‌موو کاره‌کانی سه‌رکوتکردن و توندوتیژی له دژی هاوڵاتیان ڕابگرێت.