Accessibility links

ڕووسیا سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

  • VOA News

ڕووسیا سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ڕووسیا سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ڕووسیا ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپاوه‌ کران بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌‌سه‌ر سوریا به‌هۆی سه‌رکوتکردنی توندوتیژانه‌ی خۆپـیشـانده‌ران.

سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی پـێویست به‌ گوشـاری زیاتر له‌سه‌ر سوریا نیـیه‌. گوتوویه‌تی هه‌رچ بڕیارێـکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سوریا ده‌بێت توندبێت به‌ڵام هاوسه‌نگ بێت.

هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌وا مۆسـکۆ ڕه‌نگه‌ قایل بێت بیر له‌ بڕیارێـکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکاته‌وه‌ که‌ په‌یامێـکی توند بۆ سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بنێرێت.

ناڤی پـڵای به‌رپـرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ وتارێـکیدا له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ گوتی له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سوریا له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 2600 که‌س کوژراون. مانگی هه‌شت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کرد 2200 که‌س کوژرابن له‌وه‌تای حکومه‌ت ده‌سـتیکردووه‌ به‌ سه‌رکوتکردنی توندئامێز له‌ دژی نه‌یارانی.

یاریده‌ده‌رێـکی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌و مه‌زه‌نده‌کردنه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه‌ و گوتی ته‌نها 1400 که‌س کوژراون. گوته‌بێژی حکومه‌تی سوریا بوثینه‌ شه‌عبان ده‌ڵێت ئه‌و 1400 یه‌ نیوه‌ی له‌ هێزه‌کانی حکومه‌ته‌ و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له‌ چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشـتی کوژرانی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ (غیث مطر) ده‌کات که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانی له‌ده‌سـتدا پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریاوه‌ ده‌سـتگیرکرا.

XS
SM
MD
LG