ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد و به که‌می 5 که‌س کوژراون له کاتێـکدا خه‌ڵـکی له توندوتیژی سه‌رانسه‌ری وڵاتی داگرتووه هه‌ڵدێن و ڕوویان له تورکیا کردووه.
خه‌باتکاران و شـایه‌دان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌کی قابونی دیمه‌شق خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره سـازکراوه و هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان لێـکردوون و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون. له گوندی بوسرا ئه‌لحه‌ریر له هه‌رێمی ده‌رعا نزیکه‌ی هه‌زار که‌س بۆ خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت گردبوونه‌وه و هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان لێـکردوون و 2 که‌س کوژراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له ناو ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه. هه‌رچه‌نده ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئه‌ندامێـکی هێزی ئاسایش کردبوو و کوشـتوویانه. ڕاپـۆرته‌که‌ی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت باسی کوشته‌ی مه‌ده‌نی نه‌کرد.
له هه‌مان ده‌م ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شـکری کرداری سه‌ربازی ده‌سـتپـێکردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور له باکور و له‌سه‌ر سـنووری تورکیا.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند حکومه‌ت ئه‌م کرداره‌ی ده‌سـتپـێـکرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌که وه‌ده‌سـتبهێنێته‌وه له‌سه‌ر داوای دانیشـتوانی که داوایان له له‌شـکر کردبوو تاقمی چه‌کدار ده‌سـتگیربکات ئه‌وانه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت پـێشـترێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه 120 هێزی ئاسایشیـیان کوشـتبوو.
شایانی باسه دانیشـتوانی شـار پـێشـتر گوتوبوویان سه‌ربازانی وه‌فادار به حکومه‌ت په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌یان دابوو که له ڕیزی له‌شـکر هاتبوونه ده‌رێ یانیش ئاماده نه‌بوون ته‌قه له مه‌دنیـیه‌کان بکه‌ن دوابه‌دوای خۆپـیشـاندانی دیموکراسیخوازانه له شـاره‌که که له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
شایه‌دان ده‌ڵێن پـێـنجشه‌ممه هێز و تانکی حکومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شـار جێـگیرکرابوون، به‌ڵام چالاکوانان ده‌ڵێن پـێش ده‌سـتپـێـکردنی کرداره‌که زۆربه‌ی 50 هه‌زار دانیشـتوی شـارۆچکه‌که هه‌ڵهاتبوون و زۆربه‌یان ڕوویان له تورکیا کردبوو.
له هه‌مان ده‌م چالاکوانانی دیموکراسیخواز داوای خۆپـیشـاندانی نوێـیان بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به دژ حکومه‌تی به‌ڕێز ئه‌سه‌د کردووه. کۆمه‌ڵانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن به که‌می 1100 که‌س له سه‌رکوتکردنه‌کانی سوریادا کوژراون له‌وه‌تای ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندانه‌کان له مانگی سێ و هه‌روه‌ها 10 هه‌زار که‌سیش ده‌سـتگیرکراون.