دوای ئه‌وه‌ی داعش به فه‌رمی به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵه هێرشه تێرۆریستیه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له پاریسی گرته ئه‌ستۆ، فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆمار ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه تێرۆریستیه به مانای ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئێسلامی دژی فه‌ڕانسه‌یه و ئێمه به توندی به‌ره‌نگاری ئه‌و شه‌ڕه ده‌بین.
فه‌ڕانسه وه‌ک ساڵی ڕابردوو له قه‌یرانی وڵاتی ماڵی نیشانی دا ئاماده‌یه کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه به تایبه‌ت له ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشترکۆلۆنی بوون ڕاسته‌وخۆ ده‌ست تێوه‌ردان بکات. پێگه و ناوه‌ندی سه‌ره‌کی داعش له سوریا دایه و ئێسته پرسیار ئه‌ویه که ئایا فه‌ڕانسه له‌شکر بۆ سوریا ده‌نێرێت و ئه‌گه‌ر له‌شکری نارد ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاوا ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن فه‌ڕانسه‌وه چ گۆڕانکاریه‌ک له ناوچه‌که‌دا به دی دێنێت و کاردانه‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه چۆن ده‌بێت؟
به‌ڕێز جه‌ماڵ نه‌جاری، ڕۆژنامه‌نووسی دانیشتووی فه‌ڕانسه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه سیاسه‌ته‌کانی خۆی له هه‌مبه‌ر قه‌یرانی سوریا ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر جدیه که راسته‌وخۆ له‌شکر بنێرێته سوریا بۆ شه‌ڕی داعش.