Accessibility links

بە هێرشێـکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە سۆماڵ 150 چەکداری سەر بە قاعیدە کوژراون


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لەشکری ئەمەریکا لە بنکەیەکی مەشق ‌و ڕاهێنانی بزوتنەوەی شەبابی سۆماڵی داوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 150 چەکدار کوژراون.

جێف دەیڤس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی ئەو چەکدارانە مەشق و ڕاهێنانیان پـێدەکرا تاوەکو بۆ هێرشێـکی گەورە ئامادەیان بکەن. گوتیشی زانیاریان هەبووە کە لەوەدابوون بنکەکە جێبهێڵن و ببنە جێی هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەفریکا.

باسی لەوەش کرد بنکەکە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە باکوری مەقادیشۆی پایتەختەوە دورە.

هێزەکانی ئاشتی پارێزی سەر بە یەکێتی ئەفریکا لە سـاڵی 2011 ئەم بزوتنەوە سەر بە قاعیدەیەی لە مەقادیشۆ وەدەرنا، بەڵام هێشتا لە وڵاتەکە بوونی هەیە و هێرشی تێرۆرستی ئەنجام دەدات و هەوڵ دەدات حکومەتی سۆماڵ بڕوخێنێت کە ڕۆژئاوا پشـتیوانی لێدەکات.

XS
SM
MD
LG